سوپای پاسداران: 73 موشەكمان ئاراستەی بنكەی حزبە دژبەرەكانمان كردووە
سوپای پاسداران: 42 ئامانجی خۆمان پێکاوە

K24 -هەولێر:
محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراو بنكە و بارەگای حزبەكانی دژبەری خۆیان لە خاكی عێراق كردووەتە ئامانج.
بەگوتەی پاكپوور، سوپای پاسداران توانیویانە 42 ئامانجی خۆیان بپێكن كە ھەندێكیان لەیەكتر نزیك بوونە و ھەندێكیش دوور بوونە.

ئێران لەرێگەی 73 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنی بۆمبرێژکراوەوە جارێکی دیکە هێرشیکردەوە سەر هەرێمی کوردستان.
لە هێرشەکانیدا لە سێ ناوچەی جیاواز لە هەولێر و سلێمانی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی و بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردە ئامانج.
هێرشەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەتووندی ئیدانە کران و دەڵێن ئەم هێرشانە دەرئەنجامی وێرانکەریان بەدوادا دێت.
چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان تووڕه‌یی و کاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوایخۆیدا هێناوه.
کاردانەوەی ناوخۆیی
باره‌گای بارزانی هێرشه‌کان به تاوانکاریی ناوده‌بات و رایگه‌یاند، ئەو پەلامار و بۆردومانانە پێشێلکردنی بنەماکانی دراوسێتی و دۆستایەتی و سەروەرییە، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و لە دژی بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئاماڕهبهوه ده‌کات، نابێت هه‌رێمى کوردستان بکرێته گۆڕه‌پانى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکانى لایه‌نه ناکۆکه‌کان.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بهێندرێت، بۆردومانەکان بە هەر پاساوێک بن، بەلاڕێدابردنی راستییەکانە.
پارتی دیموکراتی کوردستان له راگه‌ێندراوێکدا ئاماژه‌به‌وه ده‌کات کێشه ناوخۆییه‌کان نە پەیوەندییان به خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه نه به خولقاندنی ئاڵۆزی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێ، تێکدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان و رژاندنی خوێنی خه‌ڵکه‌که‌مان بیرناچێته‌وه.
کاردانەوەی نێودەوڵەتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا و به‌ریتانیا له دوو راگەیەندراوی جیادا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرش و دهستدرێڕییهکانی ئێران ده‌که‌ن، که به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ته قووربانی. داوا له ئێران ده‌که‌ن ئه‌م هێرش و پێشێلکارییه بێ پاساوانه‌ی رابگرێت.
ئه‌مەریکا و به‌ریتانیا ده‌ڵێن به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌کانی حکومه‌تی ئێران بۆ ئه‌نجامدان و هێرشی دیکه ئیدانه ده‌که‌ین، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق دووپاتده‌که‌نه‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە دەڵێت، دیپلۆماسیه‌تی به‌کارهێنانی مووشه‌ک ده‌رئه‌نجامی وێرانکه‌ری ده‌بێت. هه‌رێمی کوردستان و عێراق ره‌تیده‌که‌نه‌وه خاکه‌که‌یان وه‌ک حه‌وشه‌ی پشته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و دراوسێکانی به‌رده‌وام و بێ سزا هێرشی ده‌که‌نه‌سه‌ر.
لەلایەکی دیکەوە، ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌کان رابگیرێن که به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکی سڤیل بوونه‌ته قووربانی و باس لەوە دەکەن، "نیگەرانین لە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان. بەداخەوەین کە خەڵکی بوونەتە قوربانی. هێرشەکان پێشێلێکی بێ پاساوی سەروەری یەکپارچەیی خاکی عێراقن".