یه‌كێتی ئه‌وروپا: هه‌رگیز دان به بڕیاره‌كه‌ی پوتن نانێین
K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به واژووكردنی بڕیاری لكاندنی چه‌ند هه‌رێمێكی ئۆكرانیا به رووسیا له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتنه‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، هه‌رگیز دان به‌و بڕیاره نانێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا 27 وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به رووسیا، ئه‌و بڕیاره‌ی كرملنیان به نایاسایی و تێكدانی سه‌قامگیری ئاسایشی جیهان وه‌سفكردووه.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، وڵاتانی ئه‌وروپا كۆدهنگن له ره‌تكردنه‌وه‌ی پاوانخوازییه‌كانی مۆسكۆ و رایانگه‌یاندووه، ئۆكرانیا مافی یاسایی خۆیه‌تی به‌رده‌وام بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن رووسیاوه داگیركراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له مه‌ڕاسیمێكدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، واژووی له‌سه‌ر لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ریفراندومیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدابوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی پوتن، 17%ی خاكی ئۆكرانیا كه ئه‌و چوار هه‌رێمه له‌خۆده‌گرێت، به سنووری رووسیای فیدڕاڵه‌وه ده‌لكێندرێت.
هه‌رچه‌نده ئۆكرانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیانكرده‌وه دان بنێن به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، به‌ڵام به پشتیوانی مۆسكۆ، جوداخوازه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه ئۆكرانیانه به‌رده‌وامبوون