ھێرشبەرەكەی سەر كەناڵی رووداو دەستگیركرا

كوردستان24 ئەوەشی زانیووە كە ئەو كەسەی ھێرشی كردوەتە سەر تەلەفزیۆنی رووداو پێشینەی ھەیە و لە چەندین كردەوەی دیكەی تیرۆریستی تێوەگلاوە، ئەو كەسەش كە ھاوكاری كردووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركراوە.

K24 – ھەولێر

سەرچاوەیەكی لە ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند: "ھێرشبەرەكەی سەر كەناڵی رووداو و كەسێكی نزیكی شەوی رابردوو دەستگیركراون".

ھەروەھا سەرچاوەكە گوتی: "دەستگیركراوەكە دانی بە تاوانەكەداناوە كە ھێرشێكی تیرۆریستی بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئاسایشی ھەولێر زانیاری لەوبارەیەوە بڵاودەكاتەوە".

كوردستان24 ئەوەشی زانیووە كە ئەو كەسەی ھێرشی كردوەتە سەر تەلەفزیۆنی رووداو پێشینەی ھەیە و لە چەندین كردەوەی دیكەی تیرۆریستی تێوەگلاوە، ئەو كەسەش كە ھاوكاری كردووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركراوە.

مەبەستی بە ئامانج گرتنی ئەو كەناڵە ناوخۆییەش دەنگدانەوەی زیاتری تەقینەوەكە بووە لەرووی راگەیاندنەوە.

شەوی 24ی حوزەیرانی 2016 كەسێك بە نارنجۆك ھێرشی كردە سەرباڵەخانەی كەناڵی رووداو لە شاری ھەولێر، لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە كارمەندانی ئەو كەناڵە برینداربوون.