گۆڕان و یه‌كێتی له به‌غدا پێش پارتی ده‌كه‌ون
به 30 كورسییه‌وه كوتله‌یه‌كی كوردی نوێ دروست ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی و گۆڕان له به‌غدا كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی نوێ دروست ده‌كه‌ن، كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی "30" كورسییه.
كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئێستا له گه‌ڵ شاندێكی هاوبه‌شی فراكسۆنه‌كه‌ی و فراكسیۆنی یه‌كێتی له به‌غدان، به میدیایه‌كی عێراقی ڕایگه‌یاندووه، كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی نوی ده‌روست ده‌كه‌ن،ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی "30" په‌رله‌مانتاره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به هۆی ئه‌و كوتله په‌رله‌مانییه "30" كه‌سییه‌وه، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر ده‌بێت، كه ئێستا "25" نوێنه‌ری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئارێزگاكاندا فراكسیۆنه‌كانیان یه‌ك ده‌خه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌یان له نوێنه‌رانی پارتی زیاتر ده‌بێت و ده‌بنه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی كوردی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كه ئیستا به‌سه‌ردانیك له به‌غدان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه و به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه،تا له‌و قۆناغه‌دا هاوكارییان بكه‌ن.
ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ده‌نرێن،یه‌كه‌مجاره له دوای ئازادكردنی عێراقه‌وه ڕیزه‌كانی شاندی كوردی په‌رت ده‌بێت و نوێنه‌ری دوو حزبی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، به جودا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دا كۆمه‌ڵێك دۆسیه و كیشه‌ی قوڵ و چاره‌سه‌ر نه‌كراو هه‌ن، كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوون و به‌غدا زیاتر له "2" ساڵه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی نه‌كردووه له شه‌ڕی دژ به داعشدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی له عێراقدا به قۆناغی ئاڵۆز و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌كیكه‌وتووه.
ئه‌م سه‌ردان و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له‌كاتیكدایه، كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا داوای له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرد، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و سوود وه‌رگرتن له‌م قۆناغه نوێیه‌ی ناوچه‌كه و هه‌رێم كۆببنه‌وه.
به‌ڕای چاودێرانی سیاسی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی دوو لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕان بۆلای حزبه سیاسییه‌كانی عێراق، جگه له تێكدانی یه‌كڕێزی نیوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، زه‌مینه بۆ حكومه‌تی به‌غدا ده‌ڕه‌خسێنێت كه سوود له‌و دابه‌شبوونه وه‌ربگرێت و سه‌نگی كورد له به‌غدا لاوازتر بكات.