کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دەستیپێکرد
K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی وزە، ئاسایش و دارایی تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 3/10/2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
دوای گەیشتنی بۆ هەولێر سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە و دۆخی عێراق و پرۆسەی سیاسیان تاوتوێکرد.
نوێدەکرێتەوە...