یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه
ئاسایشی هه‌ولێر ناوی ئه‌نجامده‌رانی هێرشكردنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو به بۆمبی ده‌ستی،زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره كارگێڕێكی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه له هه‌ولێر به‌ناوی(سه‌عدی مسته‌ف عه‌بدولڕه‌حمان) و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش كه‌سێكه به‌ناوی(رێبوار وریا ساڵح).
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
راگەیەندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوون لە سەر تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی لە بەردەم کەناڵی ڕووداو کە لە کاتژمێر ١٢:٠٥ی بەرەبەیانی رۆژی ٢٥/٦/٢٠١٦ ڕوویدا، ئەنجامدەری کردارەکە بە ناوی رێبوار وریا ساڵح دەستگیر کرا . ناوبراو دانی بە تاوانەکەی ناوە و لە دوای لێکۆلینەوە سەرەتاییەکانیش کەسێکی دیکە بە ناوی سەعدی مستەفا عەبدولرەحمان کە کارگێری مەلبەندی کۆمەلی ئیسلامی لە هەولێرە، وەک گومان‌لێکراو لە پەیوەندی بەم کردارەوە دەستگیر کراوە. لێکۆلینەوەکان بەردەوامن و لە دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، ئەنجامەکان بۆ هاولاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکرێن.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٨/٦/٢٠١٦