کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی پارتی ئازادی کوردستانی کرد
K24 - هەولێر:
ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی (پاك) پارتی ئازادی کوردستان کرد کە لە بۆردوومانەکانی ئێران لە 28ـی ئەیلوول برینداربوون.
ئێرڤن هیکس لە نەخۆشخانە سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی کرد کە لە بۆردوومانەکانی ئێران لە چوارشەممەی رابردوو برینداربوون، هاوکات ئیدانەی هێرشەکانی کرد.

رۆژی (28ی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
بهگوێرهی دواههمین ئاماری وهزارهتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئهنجامی تۆپبارانهكاندا، 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان كهسی دیکەش برینداربوون.

ئێران لە هێرشەکانیدا لە سێ ناوچەی جیاواز لە هەولێر و سلێمانی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی و بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردە ئامانج.
هێرشەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەتووندی ئیدانە کران و دەڵێن ئەم هێرشانە دەرئەنجامی وێرانکەریان بەدوادا دێت.
چهندبارهبوونهوهی هێرشهکانی ئێران بۆسهر ههرێمی کوردستان تووڕهیی و کاردانهوهی ناوخۆیی و نێودهوڵهتی بهدوایخۆیدا هێناوه.