نێچيرڤان بارزانى و نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا جەختیان لە يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا كرده‌وه
K24 – هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا، کۆبوونەوە و جەختیان لە يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان له سووريا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مەترسییەکانی داعش کردەوە و بە پێویستیان زانی وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتيانيان له كه‌مپى هۆل له سووريا بۆ وڵاته‌كانيان هاوکاربن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/5 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. له ديدارێكدا كه كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كان له سووريا و بارودۆخى كه‌مپه‌كان به‌تايبه‌تى كه‌مپى ئه‌لهۆل، تاوتوێ كرا.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه، كه هێشتا مهترسييهكى راستهقينهيه له‌سەر سووريا و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به پێوستيان زانى وڵاتانى ئه‌وروپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتيانيان له كه‌مپى هۆل له سووريا بۆ وڵاته‌كانيان، هاوكار بن.
لهمبارهوە نێچيرڤان بارزانى دووپاتىكرده‌وه، كه تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ك له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێ له رێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، رووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى توندڕه‌وى و توندوتيژى ببينهوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێويستيى گفتوگۆ و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

