په‌رله‌مان ستايشى كامێرامانێكى كوردستان 24 ده‌كات
وێڕاى شه‌هيدبوونى برايه‌كى به‌رده‌وام بوو له گواستنه‌وه‌ى ديمه‌نى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و به‌و هۆيه‌شه‌وه له لايه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سووپاسنامه‌يه‌كى ئاراسته كرا.
K24 – هه‌ولێر:
كامێرامانى كوردستان 24 له ميانى شه‌ڕه‌كانى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه له دژى چه‌كدارانى داعش، وێڕاى شه‌هيدبوونى برايه‌كى به‌رده‌وام بوو له گواستنه‌وه‌ى ديمه‌نى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و به‌و هۆيه‌شه‌وه له لايه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سووپاسنامه‌يه‌كى ئاراسته كرا.
له سووپاسنامه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان – عێراق، جه‌عفه‌ر ئيمينيكى رايگه‌ياندووه، به پێويستى ده‌زانين كه ستايشى خۆمانتان ئاراسته بكه‌ين سه‌باره‌ت به‌و رۆڵه جوامێرانه‌ى نواندووتانه له كاتى هێرشكردنى تيرۆريستانى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى ناوه‌ران و ته‌لسقۆف سه‌ربارى شه‌هيد بوونى براى به‌ڕێزتان ئێوه به‌رده‌وام بوون له وێنه‌گرتنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان، به‌م هه‌ڵوێسته‌تان به‌رز ده‌نرخێنين.
ده‌قى سووپاسنامه‌كه:
به پێويستى ده‌زانين كه ستايشى خۆمانتان ئاراسته بكه‌ين سه‌باره‌ت به‌و رۆڵه جوامێرانه‌ى نواندووتانه له كاتى هێرشكردنى تيرۆريستانى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى ناوه‌ران و ته‌لسقۆف سه‌ربارى شه‌هيد بوونى براى به‌ڕێزتان ئێوه به‌رده‌وام بوون له وێنه‌گرتنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان، به‌م هه‌ڵوێسته‌تان به‌رز ده‌نرخێنين. هيوادارين خواى گه‌وره له نموونه‌تان زياد بكات بۆ كورد و كوردستان. هه‌ميشه سه‌ركه‌وتوو بن له ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانتان.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
جه‌عفه‌ر ئيبراهيم ئيمينيكى
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان/ عێراق
