عادل نوورى: دادگاى ئيتيحادى هه‌وڵه‌كانى عه‌بادى و سه‌درى مايهپووچكردن
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق عادل نوورى له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى ره‌مه‌زان، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بێته‌وه سه‌ر شه‌قام.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق عادل نوورى له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى ره‌مه‌زان، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بێته‌وه سه‌ر شه‌قام.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ده‌ركردنى بڕيارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕياره‌كانى عه‌بادى و دانيشتنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى به سه‌ركه‌وتنى هه‌وڵه‌كانيان بۆ رێگه‌گرتن له ئيفليجكردنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌سفكرد و گوتى: بڕياره‌كانى دادگاى ئيتيحادى گورزێكى كوشنده بوون بۆ عه‌بادى كه ده‌يويست ئه‌نجوومه‌ن په‌ك بخات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مڕۆ دادگاى ئيتيحادى گورزێكى كوشنده‌ى سره‌وانده هه‌وڵه‌كانى موقته‌دا سه‌در بۆ سه‌پاندنى حكومه‌تێك كه له نه‌جه‌فه‌وه بڕيارى له‌سه‌ر درابوو.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و وهزيرانهى ده‌ست به‌كار بوون له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا و كاريان كردووه و گرێبهستيان واژوو كردووه، هه‌موو كاره‌كانيان به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌بێت عه‌بادى به‌رپرسيارێتى ئه‌و دۆخه بگرێته ئه‌ستۆ.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا موقته‌دا سه‌در له خهڵوهتدايه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له دواى ره‌مه‌زان له خه‌ڵوه‌ت ده‌ربچێت و بێته‌وه سه‌ر شه‌قام.
عادل نوورى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه هه‌موو هه‌وڵێكى ئه‌وان بۆ چاكسازى بووه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌ركه‌وت ئه‌وان راستيان كردووه و ئه‌وانه‌ى تهخوينيان كردن و ئه‌وانيان به ده‌رچوو له كۆده‌نگى كورديى تۆمه‌تبار ده‌كرد، هه‌ر زوو بێ بيركردنه‌وه پاڵياندابووه پاڵ به‌ره‌يه‌كى شكستخواردوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى به‌و جۆره ناوى هێنا.