یه‌كێتی ئه‌وروپا 18 ملیار یۆرۆ ده‌به‌خشێته ئۆكرانیا
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆ له باره‌ی پێدانی هاوكاری به بڕی 18 ملیار یۆرۆ به ئۆكرانیا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كه بڕیاری به‌خشینی ئه‌و پاره‌یه ده‌ربكات، ئه‌وا ساڵی داهاتوو، به چه‌ند به‌شێك پاره‌كه ده‌درێته ئۆكرانیا.
ماوه‌ی چوار مانگه یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری داوه هاوكاری و كۆمه‌كی دارایی ئۆكرانیا بكات.
به‌خشینه نوێیه‌كه مانگانه به بڕی سێ تا سێ ملیار و نیو یۆرۆ ده‌درێته كیێڤ.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا 18ی ئه‌م مانگه ره‌شنووسی پێدانی ئه‌و كۆمه‌كه گه‌ڵاڵه بكرێت.
پێشتر "ئورسولا ڤۆن دێر لاین" سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌سمیی لوتكه‌ی ئه‌وروپادا، كه حه‌وتی ئه‌م مانگه له "پراگ" به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار دراوه دوو ملیار یۆرۆ هاوكاری ئۆكرانیا بكرێت.
"بلۆمبێرگ"، كه ئاژانسێكی ئابوورییه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وروپاییه‌كان رازی بوونه 5 ملیار یۆرۆی دیكه كۆمه‌كی ئۆكرانیا بكه‌ن.