ئه‌مریكا كونسوڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌گۆڕێت
كونسوڵی نوێ به‌م زووانه ده‌ست به‌كار ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا كونسوڵێكی نوێ بۆ هه‌ولێر ده‌ستنیشان ده‌كات كه جێگه‌ی ماتیاس میتمان ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماتیاس میتمان كونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر به یاوه‌ری كێم گرۆس كونسوڵی دەستنیشانكراوی وڵاته‌كه‌ی بۆ هەرێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد و كونسولی نوێی وڵاته‌كه‌ی ناساند كه بڕیاره به‌م زووانه ده‌ست به‌كار ببێت و هیوای خواست چۆن پاڵپشتی و هاوكاریی ئەو كراوە لە ماوەی كاركردنیدا، بە هەمان شێوە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی بەڕێز گرۆس بكەن.