ئایا پارتی و یەکێتی رێککەوتنیان بۆ دەنگدان بە عەبدولـلەتیف رەشید کردووە؟

.
.

K24 – هەولێر

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، بۆ دەنگدان بە عەبدولـلەتیف رەشید کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ چەند لایەنێک رێککەوتوو.

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، بۆ دەنگدان بە عەبدولـلەتیف رەشید کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق رێککەوتنیان لەگەڵ چەند لایەنێکی عێراق کردووە، لەنێویاندا هەردوو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سیادە.

رەتیکردەوە، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنیان بۆ دەنگدان بە عەبدولـلەتیف رەشید کردبێت.

گوتیشی: "کۆدەنگییەک لەناو ماڵی کورد هەیە بۆ دەنگدان بە عەبدولـلەتیف رەشید و زۆر لە هێزە سیاسییەکانی عێراقیش پشتیوانی لەو بۆچوونە دەکەن".

ڤیان سەبری راشیگەیاند: "هەرچەندە هەردوو کاندیدەکە لە یەکێتین، بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ ئەوەدان عەبدولـلەتیف رەشید ببێتە سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق".