وەزیری دارایی بەریتانیا لەکار لادرا و پاوەند دابەزی

پاوەند
پاوەند

K24 - هەولێر:

دوای ئەوەی ئەمڕۆ راگەیاندنەکانی بەریتانیا هەواڵی لەکار لابردنی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، کواسی کوارتێنگیان بڵاوکردەوە، بەهای پاوەند لە 1.2 دۆلارەوە بۆ 1.1188 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی یەکەمی 2022، کواسی کوارتێنگ لەلایەن لیز ترەس، سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا لەکارەکەی دوورخرایەوە، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دابەزینی بەهای پاوەند هەبوو.

بە گوتەی ڤیکتۆریا سکۆلار، لیز ترەس بە دەرکردنی کوارتێنگ لەم کاتەدا کە بازاڕ تێكچووە، هەوڵدەدات متمانە بۆ ئیدارەکەی بگەڕێنێتەوە.

ئەمە دووەم وەزیری بەریتانیایە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لەکارەکەی دووردەخرێتەوە، رۆژی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، لیز تراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، كۆنۆر بێرنز، وه‌زیری بازرگانی له‌ كابینه‌كه‌ی لادا به‌هۆی "هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو"، كه‌ مانگێكه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌.

کاندیدی داهاتوو بۆ پۆستی وەزیری دارایی کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە، دەبێتە چوارەمین وەزیری دارایی بەریتانیا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، دوای دەستلەکارکێشانەوەی ریشی سوناک و جێگرەوەکەی، نازم زەهاوی.

ئەوەی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رۆژی 5ـی ئەیلوولی 2022، (لیز ترەس)ـیان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد، بە پێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیاش، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی وڵات.