خاوه‌نی چاڤی لاند پاره‌ی 9 هه‌زار هاوڵاتی خواردووه
ڕۆژانی جه‌ژن خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی (چاڤی لاند) بڕیاریانداوه ڕۆژانی جه‌ژن خۆپیشاندان ساز بكه‌ن، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بچنه به‌رده‌م پرۆژه‌ی (چاڤی لاند) له شاری سلێمانی.
ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن"" خاوه‌نی پرۆژه‌كه پاره‌ی پشكه‌كانی خواردوون.
نوێنه‌رێكیش به‌ناوی خاوه‌ن پشكه‌كانی "چاڤی لاند" ڕایگه‌یاندووه، كه خاوه‌نی كۆمپانیای "نالیا" فێڵی لێكردوون و پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری خواردووه كه پشكیان له پرۆژه‌كه‌دا هه‌بووه.
دانا محه‌مه‌د، نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤی لاند، به ماڵپه‌ڕی(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه، كه خاوەنى گرووپی کۆمپانیاکانى نالیا، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به بیانووی سوودمه‌ندبوون له قازانجه‌كانی پڕۆژه‌کە، به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر پشكی فرۆشتووه به زیاتر له 9 هه‌زار هاووڵاتی و تا ئێستاش هیچ هاووڵاتییه‌ك له داهاتی ئه‌و پڕۆژه‌یه سوودمه‌ند نه‌بووه”. ڕوونیشی کردەوە: “ئێمە وەکو خاوەن پشەکەکانى چاڤی لاندى گەشتیارى زیاتر لە 9 هەزار هاووڵاتین، هەموومان پاره‌ی خۆمان خستووه‌ته ده‌ستی شاسوار عه‌بدولواحید، بەڵام ئێمه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان تائێستا له داهاتی كۆمپانیای چاڤی لاندی گه‌شتیاری قازانجمان نه‌كردووه، لەکاتیکدا ساڵانە چاڤی لاندى گەشتیارى قازانجێکى زۆر دەکات، بەڵام بەداخەوە گرووپى کۆمپانیاکانى نالیا مافى ئێمەى خواردووە و قازانجى پشکەکانمان ناداتەوە”.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خاوه‌ن پشكه‌كانه‌وه گوتویه‌تی"" سێیەم ڕۆژى جەژنى رەمەزان خۆپیشاندانێکى فراوان بۆ بەردەم پڕۆژەکە ئەنجام دەدەین”.
دانا محەمەد، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خاوه‌ن پشكه‌كان و شێوازی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كانیان قسه‌ی بۆ"باس‌نیوز" كردووه و گوتویه‌تی"" چاڤی لاند موڵکی خۆیانە و نایانەوێت زیانی بەربکەوێت، بۆیە بە خۆپیشاندانی هێمنانە داوای گەڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی خۆیان دەکەن. جەختیشی لەوە کردەوە: “بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداى مافەکانى خۆمان نابین، هەموو هەوڵێکى خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەى مافمان بۆ بگەڕێتەوە، چونکە ئێمە پارەى خۆمان داوەتە دەستى خاوەنى گرووپی کۆمپانیاکانى نالیا، بەڵام فێڵى لە ئێمە کردووە و پارەى خەڵکى هەژارى خواردووە، بۆیە دەبێت هەرچى زووترە تەواوى پارەکانمان بداتەوە”.