زامبرۆتا شوێنی رۆبێرتۆ كارلۆس ده‌گرێته‌وه

ئه‌مڕۆ به فه‌رمی زامبرۆتا، یاریزانی ناسراوی پێشووی ئیتاڵی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌یه‌كی هیندی وه‌رگرت.
به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، جیانلوكا زامبرۆتا ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 4 مانگ له شوێنی رۆبێرتۆ كارلۆسی به‌رازیلی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی دینامۆ دێلهی هیندوستانی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
زامبرۆتای ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر یه‌كێك بووه له به‌رگریكاره دیاره‌كانی یوڤێنتۆس، بارسێلۆنا و میلان. له هاوینی 2014 دوایین وێستگه‌ی یاریكردنی له یانه‌ی چیاسیۆی سویسری به كۆتا هێنا، دواتر هه‌ر له‌و یانه‌یه بووه راهێنه‌ر، به‌ڵام له هاوینی 2015 ماڵئاوایی له‌و یانه‌یه كرد، به‌مه‌یش یانه‌ی نیو دێلهی هیندی ده‌بێته دووه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كاری راهێنه‌رایه‌تی.