ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال كرایه‌ئامانج

ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال كرایه‌ئامانج
ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال كرایه‌ئامانج

K24 – شنگال:

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکە، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو 18ی تشرینی یەکەم/ئۆگتۆبه‌ری 2022، کاتژمێر 20:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.