سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى توركيا ده‌كات
به هۆيانه‌وه ژماره‌يه‌ك كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رايگه‌يه‌ندراوێكدا ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌ى ئيدانه كرد كه شه‌وى رابردوو فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌سته‌مبوڵيان كردبووه ئامانج و به هۆيانه‌وه ژماره‌يه‌ك كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه بريندار بوون.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان هيواى چاكبوونه‌وه‌ى خێراى بۆ برينداران حواستووه و ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، كه تيرۆر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌ها مرۆڤايه‌تييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شى پێويستى به هاوكارى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ ئیدانە دەکات
شەوی سێشەممە 28ـی 6ـی 2016 تیرۆریستان پەلاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستەنبوڵیان دا و لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
ئێمە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەم كارە تیرۆریستییە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەكەین و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حکوومەتی توركیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە ڕادەگەیەنین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
تیرۆر هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی و دژی ئازادی و ئاسوودەیی و پێکەوەژیانە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە هەوڵێکی جیددی و هەمەلایەنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
29ـی 6ـی 2016