دوو گوند ئازادكرا
له میحوه‌ری مه‌خمور سوپای عێراق هێرشی ده‌ستپێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای عێراق هێرشكرده سه‌ر هه‌ردوو گوندی ( ده‌رباز) و (كه‌رامه) له میحوه‌ری مه‌خموور.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به (كوردستان 24) ی ڕاگه‌یاند، سوپای عێراق توانیویه‌تی له ماوه‌ی كه‌متر له "4" كاتژمێردا هه‌ر دوو گوندی "ده‌رباز" و "كه‌رامه" كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
له هێرشه‌كه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شداری كردووه و به چڕی بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات.
له‌و شه‌ڕه‌دا "4" ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ته‌قێنراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به هۆی هێرشه‌كه‌وه كوژراون.
ڕائید" ئه‌مین شێخانی" له لیوای "91" ی فیرقه‌ی "15" ی سوپای عێراقی هه‌روه‌ها گوتی"" به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی داعش به ناوی "ئه‌بو عائیشه" له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی چه‌كداری داعش له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كان كوژراون و سوپای عێراقیش "3" برینداری هه‌یه.