پارتی وته‌بێژه‌كه‌ی گۆڕی
له چوارچیوه‌ی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوخۆی ئه‌و حزبه‌دایه
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه،كه "مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی،كراوه به وته‌بێژ و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له وته‌بێژیی پارتی لادراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی پارتی له‌باره‌ی هۆكاری گۆڕانكارییه‌كه‌وه نوسیویه‌تی،ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕه ناوخۆییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان دا كراوه.
ئه‌م گۆڕانكارییه له كاتێكدایه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشتر به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كانی ناوپارتی و ئه‌نجامدانی چاكسازی و گۆڕانكاری له‌ناو حزبه‌كه‌دا ڕاگه‌یاندبوو.
له‌وباره‌یه‌وه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون و چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ كاره‌كان ده‌ستنیشانكراون.
دیارترین ده‌ستپێكی گۆڕانكاریی له پۆسته‌كاندا، دانانی "ئه‌دهه‌م بارزانی" بوو وه‌ك به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و لادانی عیزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بوو له‌و پۆسته.