ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی

ئاڵا و لۆگۆی پارتی و کوردستان
ئاڵا و لۆگۆی پارتی و کوردستان

K24 – هەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێن، یەکێک لەو ئەندامانەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کە وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە هێمن هەورامییە.

هێمن هەورامی، بڵاویکردەوە: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان  بە بڕیاری سەرۆک بارزانی، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ھەڵبژێردرام".

 دەشڵیت: "پڕ بە دڵ سوپاسگوزاری  سەرۆک و رابەر و مەرجەعمان سەرۆک بارزانیم، بۆ ئەو متمانە گەورەیە، لە خوای گەورە داواکارم لەم ئەرکە گەورەو گرانەدا بۆ خزمەتی زیاتری پارتی و رێبازی بارزانی سەرکەوتوومان بکات".