به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێرو روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵی "رووداو" بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "هەندێ لایەن هەوڵێ بە سیاسی کردنی ئەم کەیسە دەدەن".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و مالی گشت هاولاتیان بە بێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هەر کەسێک یان لایەنێک ببێت بە هۆکاری هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی هاولاتیان پارێزبەندیی نیە و لە چوارچیوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه: "لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بۆ هاولاتیانی خۆشەویستمان بڵاو دەکەینەوە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ڕونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش- هەولێر
دوابەدوای ئەوەی چەند کەسێک لە پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر کەناڵی ڕووداوەوە دەستگیر کران، هەندێ لایەن هەوڵێ بە سیاسی کردنی ئەم کەیسە دەدەن. لێرەدا بۆ گشت لایەک دووبارەی دەکەینەوە کە دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و مالی گشت هاولاتیان بە بێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت و لە هەمان کاتیش‌دا هەر کەسێک یان لایەنێک ببێت بە هۆکاری هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی هاولاتیان پارێزبەندیی نیە و لە چوارچیوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر. بە ئاگاداری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کارکردن لە سەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بۆ هاولاتیانی خۆشەویستمان بڵاو دەکەینەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر
30/6/2016