ئێران بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە زڕگوێز دەکاتە ئامانج

پێشتر بارەگاکان چۆڵکراون

دیمەنێکی گوندی زڕگوێز دوای بۆردوومانی رۆژی 28ی ئەیلوولی 2022 - فۆتۆ: AFP
دیمەنێکی گوندی زڕگوێز دوای بۆردوومانی رۆژی 28ی ئەیلوولی 2022 - فۆتۆ: AFP

K24 – هەولێر:

کەمێک پێش ئێستا ئێران لە رێگەی درۆنەوە بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە گوندی زڕگوێزی سەربە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەك لە زرگوێزەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە رێگەی سێ درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر زرگوێز، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پێشتر بارەگاکان چۆڵکراون، هێرشەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە.

ئەم هێرشەی سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە.

لەو بارەیەوە شێروان جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، ژمارەیەک شەهید و بریندار گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانە.