سوودانى له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه و ستایشی قاره‌مانی و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌ریق روكن عیسا عوزێر ، سه‌رۆكی ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، شانده‌كه وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سوودانی، بڕیار و رێكاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقییان له دابینكردنی سه‌قامگیری به‌رزنرخاندووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سوودانی ستایشی رۆڵی قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و قوربانیدانهكانیان له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چاره‌نووسی عێراقی یه‌كگرتووه و ئاڵهنگارییهكان گه‌وره‌ن، بۆیه پێویستیان به یه‌كریزی و هه‌ماهه‌نگی باش هه‌یه له‌باره‌ی بڕیار و راسپارده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ.
هه‌روه‌ها سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، كه پاڵپشتیكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كانی له‌خۆگرتووه، به مه‌به‌ستی باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بۆ دابینكردنی ئارامی، سه‌قامگیری و به‌رگریكردن لهیهكپارچهیی خاكی وڵات.