كونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر: هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه خۆشترین هه‌ناره له جیهاندا
له رێگه‌ی راسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتن كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه بكڕین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ستایشی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات و راشیگه‌یاند، سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان هۆكاری گه‌شه‌ی ئابوورییه. ئاشكراشیكرد، ئیمارات ده‌بێته كڕیاری هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و گوتی: خۆشترین هه‌ناره له جیهاندا.
ئه‌حمه‌د زاهیری، سه‌ركونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 و له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی "ژینۆ محه‌ممه‌د" پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه باسی له ستراتیژی ئیمارات به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "ئیمارات یه‌كێكه له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا، خواستیشمان زیاتره، كه په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بده‌ین. ئه‌مڕۆ له رێی كونسوڵخانهكهمانهوه كار ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان".
گوتیشی: "داوامان له وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیماراتی كردووه، زیاتر روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، كار بۆ هه‌مه‌جۆركردنی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌كات".
روونیكرده‌وه، "له زاخۆ پڕۆژه‌یه‌كی كشتووكاڵیمان كردووه‌ته‌وه، خوازیارین له سێ ساڵی داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به وه‌به‌رهێنان له‌و بواره بده‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان خواستی زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشێكی باشتر بێته دی و هه‌رێمی كوردستان ببێته مێرگێكی به پیتتر بۆ وه‌به‌رهێنان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌ركونسوڵی ئیمارات له هه‌ولێر گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی زۆری وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات و هه‌رچه‌ند ركابه‌ری له بواری وه‌به‌رهێنان هه‌یه، به‌ڵام بایه‌خی زۆر به وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیماراتی ده‌درێت و بایه‌خی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئیمارات ده‌درێت".
ئه‌وه‌یشی گوت: "وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش واژوو ده‌كرێت و ساڵی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كان فراوان ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئاسایشی خۆراك خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئێمه و هه‌رێمی كوردستانه و وڵاتانی جیهان هه‌وڵی دابینكردنی ئه‌و ئاسایشه ده‌ده‌ن و له میانی سه‌ردانی وه‌زیری كشتوكاڵ بۆ ئیمارات هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت كاری زۆرتر له بواری كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌ركونسوڵی ئیمارات باسی له وه‌به‌رهێنانی زیاتر كرد له بواری گه‌شتیاری و وزه و ئاو و كشتووكاڵ و گوتیشی: "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیمێكی له نووسینگه‌ی خۆیدا پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له هه‌رێمی كوردستان لابه‌رن".
زياترگوتی، "قەبارەی وەبەرهێنانی ئیماڕات لە هەرێمی کوردستان دەگاتە سێ ملیار درهەم واتە یەك ملیار دۆلار، هەوڵدەدەین لە چەند ساڵی داهاتوو قەبارەکە زیاتربێت، دڵنیام وەبەرهێنان زیاد دەکات و هەروەها بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جدیەوە کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات، هەرووەها تیمێک دروستکراوە بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی کە رووبەرووی وەبەرهێنانی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان بووە."
له باره‌ی كڕینی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه، سه‌ركونسوڵی ئیمارات گوتی: بۆ ئه‌مانه‌ت ده‌ڵێم، به‌رهه‌می كشتووكاڵیی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆی وه‌رنه‌گرتووه، له رێگه‌ی راسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتن كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه بكڕین، بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی، ده‌وڵه‌تی ئیمارات ئه‌م په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت و سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه ئه‌م به‌رهه‌مه به ئێمه ده‌فرۆشێت، ئه‌مه ئه‌زموونی یه‌كه‌م ده‌بێت و پشتیوان به خوا ئیمارات سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه خۆشترین هه‌ناره له جیهاندا.
دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان سه‌به‌ته‌ی خۆراكه بۆ عێراق و دڵنیام رێژه‌یه‌كی زۆری خواستی عێراق دابین ده‌كات، له سێ ساڵی داهاتوودا، گۆڕانكاری گه‌وره‌تر له‌و بوارانه دێنه دی.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان مێرگێكی ئارامه له ناوچه‌كه و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یه، وایكردووه، گه‌شه‌پێدانی زیاتر هه‌بێت، له 2022دا دوای كۆرۆنا پڕۆژه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه، گه‌شه‌ی كه‌رته‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.