وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24: داوا له ئێران ده‌كه‌ین هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان دەکەین.
ڤێدانت پاتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی كوردستان24ـی دایه‌وه و گوتی: "چەند جارێک ئەمەمان گوتووە، ئێران به‌رده‌وامه لە تێکدانی سەقامگیری ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "زۆر بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانمان بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە، داواش لە ئێران دەکەین ئەو هێرشانەی بوەستێنێت".
له‌باره‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، سزای زیاتر بەسەر رووسیادا دەسەپێنین و سزاكانی پێشووتریش دەمێننەوه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئۆکرانیا مافی خۆیەتی بەرگری بکات.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ئێران و كوژرانی خۆپیشانده‌رانه‌وه، وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ده‌ڵێت: "نیگه‌رانین".