مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24: کارێکی ژیرانە نییە گومان لە نیازی حکومەتی نوێی عێراق بکەین
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێكکەوتنی ئەمجارەی نێوان هەولێر و بەغدا باسی لەوەکرد، کارێکی ژیرانە نییە لە نیازی حکومەتی نوێی عێراق بە گومان بین.
مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکی نێردراوی کوردستان24 سەبارەت بە گرەنتی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێكکەوتنی ئەمجارەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی عێراق، له كۆڕبهندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژههڵاتی ناوهڕاست له زانكۆی ئهمهریكی – دهۆك رایگەیاند، لە ئێستادا بڕواناکەم کارێکی ژیرانە بێت، گومان لە نیازی حکومەتی عێراق بکەین.
سەرۆکی حکومەت پێیوایە دەبێت کات بە حکومەتی نوێی عێراق بدرێت و گومانی لێنەکرێت، گوتیشی "رەنگە دواتر بتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە کە هیچ بەرەوپێشچوونێکمان نەبینی".
لەبارەی حکومەتی نوێی عێراق و رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئێستا ژیرانە نییە کە شتێکی خراپی لەسەر بڵێم، پێویستە زۆر باوەڕمان بەوە بێت، کە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەوپێشبچێت و، حکومەتی فیدراڵی رێز لەو رێكکەوتنە بگرێت.