سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.

هەردوولا هاورابوون لە سەر ئەوەی کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتەئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە شاندێکی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات بۆ تاووتوێکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستووردا.

235432
42432