سلێمانی.. ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی غازی ماڵێك گیانله‌ده‌ستدانی 5 هاووڵاتی لێكهوتهوه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی غاز، ماڵی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی كازێوه‌ی شاری سلێمانی داڕما، له ئاكامدا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، رووداوه‌كه به هۆی دزه‌كردنی غازه‌وه روویداوه، له ئاكامیدا خانووی هاووڵاتییه‌ك داڕماوه و به ته‌واوی رووخاوه و تیمه‌كان خه‌ریكی ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانیان و برینداره‌كانن.
روونیكرده‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانی فریاگوزاری داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتیان له شوێنی رووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بریندار و ته‌رمی قوربانیان له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كه ده‌ربهێنن.
.jpeg)
.jpeg)
