یه‌كێك له كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی سلێمانی: 14 كه‌س بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار، بۆ كوردستان24 باسی له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی كرد، رایگه‌یاند، 14 كه‌س بریندار بوونه.
ئه‌و هاووڵاتییه گوتیشی: سێ خێزان كۆبوونه‌ته‌وه و میوانداریان هه‌بووه و ئه‌و رووداوه روویداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌وترێت ره‌وشی دووان له برینداره‌كان سه‌خته.
یه‌كێكی دیكه له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، گوتی: تا ئێستا ورده‌كارییه‌كان نازانین، به‌ڵام ده‌وترێت هێشتا قوربانی له ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه ماون.
په‌یامنێری كوردستان24، دالیا كه‌مال له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه رایگه‌یاند، كه‌سانی برینداری رووداوه‌كه ئه‌وه‌نده زۆرن، كه جگه له ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن، به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش بریندار ده‌گوزارێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
گوتیشی: زیاتر له 15 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن هاتوونه‌ته ناو نه‌خۆشخانه و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی هاتوون و هێشتا زۆر كه‌سی دیكه له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كه ماون و نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.