ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە
K24 – ههولێر:
بهڕێوبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا داوای كردووه، هاووڵاتیان ئۆتۆمبێلیان لهسهر رێگهكانی نهخۆشخانهی شار و شهقامی بازنهیی مهلیك مهحموود دوور بخهنهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
ئاشکرایە لای هەمووان کە لەئێستادا ڕووداوێکی نەخوازراو لە شاری سلێمانی روویداوە بەهۆی تەقینی تانکی غاز کە بەداخەوە زیانی گیانی تێیدا روویداوە و ژمارەیەک خانوو بەهۆیەوە رووخاون.
وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەرجەم تیمەکانمان بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وەک تایبەتمەندی خۆیان لە شوێنی رووداوەکەن و لەو ڕێگایانەی لە نزیک نەخۆشخانەی شار وە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بڵاوەیان پێکراوە.
وەک هاتووچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەین کە ئوتومبیلەکانیان دوور بخەنەوە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە و لە شەقامی بازنەیی نزیک نەخۆشخانەی شار بۆ ئەوەی گرفت بۆ ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی و تیمە فریاگوزارییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ئامبوڵانس دروست نەبێت.