په‌یامێكی هاوخه‌می له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به هۆی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی په‌یامێكی هاوخه‌می راگه‌یاند.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه: بەداخین بۆ ھەواڵی دڵتەزێنی رووداوی تەقینەوەی عەمبارێكی غاز لە ماڵی هاووڵاتیەکی شاری سلێمانی.
هه‌روه‌ها هاتووه: ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەین، داواكارین لەخوای گەورە سەبر و ئارامی بخاتە دڵی كەسوكاری قوربانیان و ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ھاوكات داواكارم لە سەرۆكی یەكەی كارگێڕی و تێكڕای دامودەزگا پەیوەندارەكان لە شاری سلێمانی، ئەوپەڕی تواناكانیان بخەنە گەڕ بۆ بەھاناوەچوون و دەربازكردنی قوربانیان.