ئامارێكی نوێی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، یه‌ك ته‌رم گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شار و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و تا ئێستا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداره‌كانیش به گشتیی له ژێر چاره‌سه‌ردان.
گوتیشی: به هۆی ته‌قینی بتڵی غازی سیستمی شۆڤاژ رووداوه‌كه روویداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچی پێویست بێت بۆ برینداره‌كان كراوه.
روونیكرده‌وه، به‌شێك له برینداره‌كان برینی سووتاوییان هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وته‌بێژی ته‌ندرووستی، رایگه‌یاند، 11 بریندار له نه‌خۆشخانه‌ی شار چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
گوتیشی: 4 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتی: برینداره‌كان یه‌كێكیان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و سیانیشیان ره‌وشی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی ته‌ندرووستی له شوێنی رووداوه‌كه‌ن، له كاتی ده‌رهێنانی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دیكه به زووترین كات چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌مه‌نیان (13، 18، 38، 55) ساڵ ده‌بێت.