یونامی هاوخه‌می بۆ قوربانییه‌كانی سلێمانی ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی، یونامی هاوخه‌می بۆ قوربانییه‌كان ده‌بڕی و ستایشی هه‌وڵه‌كانی تیمی رزگاركردنی قوربانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له تویتێكدا، یونامی په‌یامێكدا دڵگرانی بۆ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواستووه.
هه‌ر له تویته‌كه‌ی یونامیدا، ستایشی رۆڵی تیمی رزگاركردنی قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه كراوه.
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، خانوویه‌ك داڕما و زیانی زۆریش به ژماره‌یه‌ك خانووی ده‌وروبه‌ری رووداوه‌كه كه‌وت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، تا ئێستا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و نۆ بریندار گەیاندراوە نەخۆشخانە، كه دوو لە برینداران لەژێر چاودێری چڕدایە.