ئاماری رووداوه هاتووچۆیه‌كه‌ی بێخاڵ
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی پاسێكی گه‌شتیاران له هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، چیا محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری رواندز به كوردستان24ی راگه‌یاند، پاسێكی گه‌شتیاران كه 45 گه‌شتیاری پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراقی هه‌ڵگرتبوو، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی نه‌مانی برێكه‌وه و خۆی به دوكانێك و دوو ئۆتۆمبێل كێشاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری رواندز گوتیشی، له‌و رووداوه 19 كه‌س برینداربوونه كه برینی دووانیان سه‌خته، كه شوفێری پاسه‌كه و سه‌رنشینی ته‌نیشتی شوفێره‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی رواندز چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆكراوه كه برینه‌كانیان سوك بووه و حه‌وت برینداری دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی كراون له سۆران.
چیا محه‌ممه‌د گوتیشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوكانه‌ی پاسه‌كه خۆی پێداكێشاوه، داخرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه، هی ئه‌و كه‌سانه‌یه له‌و ناوچه‌یه كارده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كان له‌كاتی رووداوه‌كه وه‌ستابوون، هیچ زیانی گیانی دیكه‌ی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.