واشنتن باس له ئه‌گه‌ری كرده‌ی سه‌ربازی توركیا بۆسه‌ر عێراق و سووریا ده‌كات
"هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له عێراق له ئه‌گه‌ری كرده‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سوپای توركیایه‌وه بۆسه‌ر عێراق و سووریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له عێراق هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا نزیك نه‌كه‌ونه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سوپای توركیا كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆسه‌ر عێراق و باكووری سووریا ده‌ستپێبكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاڵپشت به چه‌ند راپۆرتێكی پشتڕاستكراوی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، كه باس له ئه‌گه‌ری كرده‌ی سه‌ربازی توركیا ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ سه‌ر عێراق و باكووری سووریا، هۆشداریشیداوه‌ته‌وه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی نزیكی ناوچه سنوورییه‌كان و گردبوونه‌وه‌كان نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریداوه‌ته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ عێراق و سووریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا له‌ژێری هێڵی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و مللانێی چه‌كداری دایه.