مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکات

"هیوادارم خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات"

وێنەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نۆڤێمبەر، سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی بە هەڤاڵ ئەبوبوکر گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.  

لەلایەی خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.