شاری كیلسی توركیا بۆردومانكرا
K24 – هەولێر:
به گوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی، بههۆی تۆپبارانی شاری كیلس، سهربازێكی توركیا و حهفت پۆلیس برینداربوون.
ئهو ئاژانسه ئاماژهی بهوهشكردووه، له بۆردومانهكهدا دهروازهی سنووری ئۆنجپنار كراوهتهئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20/11/2022، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومانکرد، وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت: کاتی تۆڵە سەندنەوەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بەرفراوانی ئەنجامداوە و لە هەرێمی کوردستان بناری قەندیل و چیای سۆسیان بۆردومان کردووە، هاوکات لە رۆژئاوای کوردستان ئەم شوێنانە کەوتوونەتە بەر بۆردومانەکەی تورکیا دێرک، کۆبانێ، شەهبا، زرگان.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئهمڕۆ رایگهیاندبوو: "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریا ئەنجامدرا، کە وەک بنکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنرێن".