له سلێمانی رێزلێنانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرایه مامۆستایانی ئایینی خانه‌نشین
K24 – هه‌ولێر:
له مه‌راسیمێكدا، كه ئه‌مڕۆ له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، رێزلێنانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی خانه‌نشین.
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كه‌دا كرد و رێزلێنانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌خشییه مامۆستایانی ئایینی خانه‌نشین له سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ.
وه‌زیری ئه‌وقاف، سڵاوی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانی گەیاندە مامۆستایانی ئایینی و دەستخۆشی ئاراستەکردن بۆ خزمەتیان بەئایینی پیرۆزی ئیسلام و نیشتیمانی ئازیز.
پشتیوان سادق، جەختیکردەوە، ئەرکی سەرشانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانە،کەئەوپەڕی خزمەت بەمامۆستایانی ئایینی بکات، ئەمەش وەک بچوکترین مافیان ناوبرد و رایگەیاند، "لەمێژوودا زانایان و مامۆستایان رێنیشاندەر و خەباتکار و رێگاڕوونكهرهوهی میللەتەکەمان بوون، ھەمیشە ئایین پەروەری و نیشتمان پەروەریان کردووه‌تە دوو چەمکی بەخزمەت لەپێناو درووست‌کردنی گیانی تەبایی، بەرگری، ئاشتی و خۆشەویستی لەخەباتی رزگاریخوازی هه‌رێمی کوردستاندا.
جێگەی ئاماژەیە مه‌راسیمی به‌خشینی خەڵات و رێزلێنانی سەرۆکی حکومەت بۆ مامۆستایانی ئایینی خانەنشین بوو، بەشێوەی قۆناغ به قۆناغ لەھەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان رێکدەخرێت.


.jpg)





