جارێكی دیكه باره‌گاكانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆردومانكران
K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه ئێران بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان كرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردەوە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان، تا ئێستا زیانی بۆردومانەکان نەزانراوە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 راگه‌یاند، كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له جه‌ژنیكان له به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌رێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌وه‌سه‌ر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، بۆردومانی بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێزله پارێزگای سلێمانی کراوه له‌ڕێگه‌ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه كراوه‌ته ئامانج.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، له ئه‌نجامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
نوێده‌كرێته‌وه...