له‌باره‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر روونكردنه‌وه ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایده‌گه‌یێنێت، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رانه‌گیراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌رده‌وامن و رانه‌گیراون. گوتیشی، "هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نییه".
كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه، بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێز له سلێمانی و كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاره‌دێی به‌حركه له پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانكرا.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، له ئه‌نجامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.