ئاماری زیانە گیانیەکانی هێرشەکەی باکووری کوردستان رادەگەیەندرێت

K24 - هەولێر
بەهۆی هێرشەکەی شارۆچکەی گلگامشی پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکەش بریندارن.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەو هێرشەی کراوەتە سەر شارۆچکەی گلگامشی پارێزگای دیلۆک بە گولـلە هاوەن بووە، بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، یەکێک لە گولـلە هاوەنەکان بەر قوتابخانەیەک کەوتووە و بەهۆیەوە مامۆستایەک و قوتابییەک برینەکانیان سەختە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی پەکەکە و یەپەگە بە ئەنجامدانی ئەم کردەوەیە تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیەنێت، هێزێکی سەربازی زۆر رەوانەی ئەو شارە کراون.