موسه‌ننا ئه‌مین: له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئێران درووست نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق كۆببێته‌وه.
كوتله كوردییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایان كردووه، له دانیشتنه‌كه‌دا حكومه‌ت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێویست بداته‌وه.
به‌شێك له چاودێرانی ره‌وشی سیاسی عێراق، بڕوایان وایه به هۆی زاڵبوونی هه‌ژموونی ده‌ره‌كییه‌وه، به‌غدا ناتوانێت بڕیاری پێویست بدات.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێكه له‌و نوێنه‌رانه‌ی بڕوای به ئه‌نجامی دانیشتنه‌كه نییه.
ئه‌و له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتی: "چاوه‌ڕوانی زۆرم لێ نییه، پێشتریش وتوومه ئه‌م دانیشتنانه جۆرێكه له وشه ریزكردن و ناكرێت ده‌وڵه‌تێك به‌م جۆره بكه‌وێته ژێر په‌لاماره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت".
گوتیشی: "508 ساڵ پێش ئێستا، له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه، كوردستان بووه‌ته شه‌ڕگه‌ی سه‌فه‌وی و عوسمانی و له‌و كاته‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه و شه‌ڕی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر خاكی ئێمه ده‌كرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، موسه‌ننا ئه‌مین گوتی: "رێگه‌مان پێ ناده‌ن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك خه‌ون ببینین".
له باره‌ی كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو نه‌ماوه، كه خاوه‌نی روانگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و ته‌با بێت بۆ پێناسه‌ی ناسنامه‌ی خۆی".
گوتیشی: "عێراق بووه‌ته وڵاتی میره‌كانی جه‌نگ و مافیا و حزب و میلیشیا، عێراق له ره‌وشێكی ناساز و ناته‌بایه، ئه‌مه‌یه هۆی ئه‌وه‌یه كوه‌یت له باشووره‌وه خۆری عه‌بدوڵڵا داگیر ده‌كات و پێشێلی مافه‌كانی ده‌كات و توركیا و ئێران رۆژانه په‌لامار ده‌ده‌ن و به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌گه‌ڕێن له دژی ئێمه".
ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوه‌ندێكی سیاسی و میلیشیایی عێراقدا، داوا كرا بۆ رێگرتن له بۆردومانه‌كان، هێزه‌كانی ئیتیحادی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه سنووره‌كان.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له په‌یامێكدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی ئیتیحادی بۆ سنوور به رێگه‌ی نموونه‌یی سه‌قامگیری عێراق زانی.
له وه‌ڵامی ئه‌و جۆره لێدوان و داواكارییه‌دا، موسه‌ننا ئه‌مین گوتی: "ده‌وترێت وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌وێ نییه، بۆ له‌وێ بوایه وه‌ڵام ئه‌درایه‌وه؟، خۆ له باشیك وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه و هیچ ناكرێت، كێشه‌كه له ئاسمانه‌وه‌یه، ئایا ئه‌توانن به‌ری پێ بگرن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌ستووری عێراق باسی له‌وه كردووه، عێراق پابه‌نده به‌رامبه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێ، ئێمه نه‌مانزانیوه له هه‌رێمه‌وه هیچ هێرشێك كرابێته سه‌ر كۆماری ئیسلامی، بۆچی ئاگر و ئاسن ده‌بارێنن به‌سه‌ر ئێمه‌دا".
موسه‌ننا ئه‌مین باسی له‌وه‌شكرد، لایه‌نه كوردییه‌كانی ئێران ده‌مێكه له هه‌رێمی كوردستانن و گوتی: "له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی لێره‌ن، هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به ئێران ئه‌نجام ناده‌ن، ره‌نگه حاڵه‌تی توركیا تۆزێك جیاواز بێت، به‌ڵام ئێران ئه‌و بیانووه‌ی نییه، كه هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێم".
روونیكرده‌وه، "هه‌ژموونی ئێران روونه، هه‌ندێك له ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌منی عێراق ته‌بایه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه و ئاگرێكی خۆشكردووه و به ئومێدی ئه‌وه‌یه سه‌ری هه‌رێمی كوردستان بخوات".
موسه‌ننا ئه‌مین نه‌یشارده‌وه، كه گومانی له واده‌ی ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێم هه‌یه و گوتی: "ئه‌م بابه‌ته بۆنی لێده‌كرێت، رێككه‌وتنی هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌م به هیچ ئاكامێك ناگه‌ن و ئه‌م هه‌وڵانه مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و خزمه‌ت به سه‌قامگیری خۆیان ناكات".
ره‌تیشیكرده‌وه، له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانرێت فشاری ناوخۆیی كه‌مبكرێته‌وه و گوتی: "فشاری ناوخۆیی كه‌م ناكاته‌وه و زیاتر گڕی تێ به‌رده‌دات و بیانوو ده‌داته ده‌ست خه‌ڵك تووڕه‌تر بن و كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت".