سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی سیسته‌می غاز ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردن به سیسته‌می غاز راگیرا، تا ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و پارێزگاكانی راسپارد، كاركردن به سیسته‌می غاز راگبگیرێت و به‌هیچ جۆرێك به‌كارنه‌هێندرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك.