نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/11/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراقى فيدراڵ د. عه‌بدلله‌تيف ره‌شيد، سه‌رۆك وه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵات و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

لە راگەیەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە، له‌م سه‌ردانه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كات.