هەڤاڵ ئەبوبەکر: بۆ کارەساتەکەی دهۆک پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان رادەگەیەنین

هەڤاڵ ئەبوبەکر
هەڤاڵ ئەبوبەکر

K24 – هەولێر

پارێزگاری سلێمانی هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی دهۆک رادەگەیەنێت و دەڵێت:   بۆ کارەساتەکەی شاری دهۆکی خۆشەویست دەردەبڕین، پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان رادەگەیەنین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا نووسیویەتی: "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ کارەساتەکەی ئەمشەوی شاری دهۆکی خۆشەویست دەردەبڕین، پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان رادەگەیەنین، پرسە و پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: "هاوکاریی و ئامادەیی پارێزگاکەمان بۆ هەر ئەرکێک دەردەبڕین و پشتیوانی بەڕێزان پارێزگاری دهۆک و هەموو دامودەزگاکان دەبین".