رووسیا راسته‌وخۆ چه‌ك ده‌داته پێشمه‌رگه
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رووسیا چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ هه‌ریه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق ره‌وانه بكات و ئه‌و هاوكارییهكانهش به شێوازێكی جیاواز ده‌بێت و راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه ده‌ست پێشمه‌رگه.
ئیلینا مۆگانۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی چه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق ره‌وانه ده‌كات.
ئیلینا مۆگانۆڤ راشیگه‌یاند، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سه‌ربازی، بۆ پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ، وڵاته‌كه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی باڵیۆزی رووسیا، هاوكارییه‌كانی مۆسكۆ، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا چه‌كه‌كان راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییانه هه‌ر دوو مانگ جارێك ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیشی كرده‌وه به شێوازێكی راسته‌وخۆ ده‌بێت.