رۆمانۆوسكی: هێرشه‌كانی ئێران بۆ تێكدانی سه‌قاگیریی عێراقه‌

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

K24 – هەولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی دیكه‌ ئێران ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر خاكی عێراق.

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "هیچ وڵاتێك ئه‌م پێشیلكارییانه‌ به‌رامبه‌ر دراوسێكانی ئه‌نجام نادات".

ده‌شڵێت: "ئه‌م هێرشانه‌ بۆ تێكدانی سه‌قامگیری، ئاسایش و سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌".

بەرەبەیانی رۆژی 21ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022، ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەک چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

 بەگوێرەی ئەو دوایین ئامار لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (بەهزاد) شەهیدبووە.