یەپەگە 80 داعشی كوشتووە
ئاماری مانگی حوزەیرانیان ڕاگەیاند
K24 - هەولێر:
یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاماری مانگی ڕابردووی كوژراوەكانی داعشی ڕاگەیاند،بەپێی ئامارەكەی "یەپەگە" لەمانگی حوزەیراندا "80" چەكداری ئەو گروپە كوژراوون و 17 شەڕڤانی یەپەگەش شەهید بوون.
ئامارەكە باس لە ژمارەیەك چەكداری داعش دەكات كە بە دیلی كەوتوونەتە دەست شەڕڤانانی یەپەگە و ئاماژە بەوەشكراوە كە ژمارەیەكی زۆری چەكداری داعش بریندار بوون.
یەپەگە لەو ئامارەدا باسی لە سنور بەزاندنەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان كردووە و ڕایانگەیاندووە كە "7" جار توركیا سنوری بەزاندووە و تۆپبارانی ناوچە كوردییەكانی كردووە و بەو هۆیەوە"9" هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون و زیان بەر خەڵكی ناوچەكان كەوتووە.
لەو ئامارەدا "یەپەگە" باسی لەپێشێلكارییەكانی دەرحەق بە كوردەكانی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب كردووە و ڕایانگەندووە، كە هێزەكانی ئیئتیلافی نیشتیمانی سوری،27 هێرشیان بۆ سەر گەڕەكە كوردنشینەكەی حەلەب ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 9 كەس گیانیان لە دەستداوە و 35 كەسی دیكەش بریندار بوون.