مالیكی سەدر بە تێکدەر ناودەبات
هیچ رێگرییەك نییە دووبارە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆكایەتی حکوومەت

K24 - ھەولێر
نوری مالیکی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق رەخنەی توندی لە ئەدای كارەكانی حكوومەتی ئێستا گرت، بەڵام دانی بەوەشدانا كە كەموكوڕی لە ئەدای حكوومەتدا تەنیا لەئەستۆی تاكە كەسێكدا نییە.
مالیكی گوتی:"هیچ رێگرییەك نییە دووبارە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆكایەتی حکوومەت، گەر تەوافوقێكی سیاسی هەبێت لەسەر كاندیدكردنم".
مالیكی رەوتی سەدری بە قۆستنەوە و بەكارهێنانی خۆپیشاندانەکان تۆمەتبار كرد و موقتەدا سەدڕی بە تێکدەر ناوبرد.
دوو رۆژ لەمەوبەر، سەدر مالیکی بە دیکتاتۆر دایەقەڵەم و بە هۆکاری سەرجەن قەیرانەکانی عێراقی زانی.